Script 1
[ئەم تۆمارە لە ڤیدیۆی بەرهەمەکەماندا بە کار دەهێنرێت. ئێمە پێویستمان بەوەیە کە دەنگەکە پڕ لە وزە، سەرنجڕاکێش و ڕەوان بێت]
بۆچی ئێمە باشترین بژاردەین بۆ ئەوەی تۆماری دەنگی پرۆفیشناڵ بە دەست بهێنیت؟
بۆ دەستپێک، ئێمە تەنیا دەنگێکی دەرەجەیەک پێشکەش دەکەین کە لەلایەن تیمی کۆنترۆڵی کوالێتیی ئێمەوە دەپشکێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، گرووپی هونەرمەندانی دەنگی ئێمە هەزاران بژاردەیان بۆ تۆ هەیە بە چەندین زمان و شێواز و نرخی جیاواز! لە سەرووی هەموو ئەمانەوە، پرۆژەکانمان گەرەنتیی ڕەزامەندیی ئێمەیان لەگەڵە، ئەگەر بە ئەنجامەکە ڕازی نەبیت، تیمی بەڕێوەبردنی بەرهەمهێنانی ئێمە خێرا دەستێوەردان دەکات و پارەکەت دەگەڕێنێتەوە. [دوای هەر وشەیەک وەستانێکی کورت بکە] هیچ پرسیارێک نەکرا
ئێمە زۆر هەستیارین بە پشتگیریکردن لە مشتەری؛ تیمەکەمان بە خۆشحاڵیەوە ئامادەی یارمەتیدانە. ئێمە دڵنیایی دەکەین لەوەی کە تەجروبەی کارت لەگەڵ ئێمە بێ کێشە، پرۆفیشناڵ [لێرە وەستانێکی کورت بکە] و خۆش دەبێت!
Script 2
[ئەم تۆمارە لە ڤیدیۆی هەڵمەتی بازاڕدۆزینەوەی ئێمەدا بە کار دەهێنرێت. ئێمە پێویستمان بە دەنگی حەماسی، سەرنجڕاکێش و تۆزێک ڕەمزاوی هەیە.]
لە جیهانێکدا کە تۆمارکردنی دەنگ زۆر زەحمەت بوو. لە جیهانێکدا کە پەیداکردنی پیشەیەک لە نواندنی دەنگیدا زۆر سەخت و گران بوو، بڕیارماندا شۆڕشێک دەست پێ بکەین!
تا گەیشتووین بە ئێرە ئاسان نەبووە، بەڵام ئێمە لە هەموو کاتێک بەهێزترین.
هەنگاو بە هەنگاو، ئێمە خزمەتێکی دیجیتاڵمان دروست کردووە بۆ ئەوەیی پیشەسازیی تۆمارکردنی دەنگ بهێنینە نێو ماڵەکەتان. ئێمە تۆمان لەم پرۆسەیەدا بەشدار کردووە لەسەر تۆ حیسابمان کردووە بۆ ئەوەی لەم خەونەدا بەشداری بکەیت.
بێ ئاوڕدانەوە بەرەو پێش دەڕۆین.
ئێمە هاتین، جیهانمان گۆڕی، وە لێرەین [لێرە وەستانێکی کورت بکە] کە بمێنینەوە.
ئێمە پیشەسازیی تۆمارکردنی دەنگ دەهێنینە نێو دەستی تۆ.